zagros news agency

فیلمی “The Devil Wears Prada 2” داهاتێکی زۆر بەدەست دێنێت

فیلمی سینەمایی “The Devil Wears Prada 2” لە شاشە جیهانییەکاندا بەردەوام سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت، بە جۆرێک داهاتی ئەم بەرهەمە لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا گەیشتە 675,954,000 دۆلار لە دوای بڵاوکردنەوەی لە 1ی مایسی ڕابردووەوە.

ئەم بەرهەمە هونەرییە لە لایەن کۆمپانیای دیسنی بەرهەمهێنراوە و ماوەی نمایشکردنەکەی 1 کاتژمێر و 59 خولەکە.

داهاتی فیلمەکە دابەش بووە بەسەر 217,854,000 دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکی، و 458,100,000 دۆلار لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا.

لەبارەی ئەلبوومی موزیکی ڕەسەنی فیلمەکە، کۆمەڵێک گۆرانیبێژی دیار بەشدارییان تێدا کردووە، لەوانە دوا لیپا، مایلی سایرس، سیزا و ڕای. موزیک لەم فیلمەدا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت بۆ نیشاندانی گۆڕانکارییەکانی کەسایەتییەکان و ژینگەی مۆدێل، چونکە ئاوازە هاوچەرخەکان و دیمەنە درامییەکان تێکەڵ دەکات کە ململانێی هێز و کاریگەری لەم جیهانەدا پێشان دەدەن.

گۆرانییەکانی وەک “Shape Of A Woman” لە لایەن لەیدی گاگا و رۆنوای لە لایەن لەیدی گاگا و دۆچی، ورە و تایبەتمەندییەکی ناوازە بە فیلمەکە دەبەخشن.

تەنیا ئێستا ئەم فیلمە توانیویەتی ببێتە جێی سەرنجی میدیاکان و بینەران بە شێوەیەکی بەردەوام ڕووی تێدەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

عەباس غەزالی: مامۆستا هەژار توانا و لێهاتوویی کوردی به نەتەوەکانی تر نیشان دا

ART