ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان گۆڕانکاریی نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا چوونە قۆناغێکی بەرزترەوە؛ دوای هێوربوونەوەی کاتیی دوێنێ، ئەمڕۆ زیو هاوشێوەی زێڕ گەڕایەوە سەر هێڵی بەرزبوونەوە.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر هەڵکشا و گەیشتە 4,329.91 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 139,210 دۆلار و یەک گرامیش لەسەر 139.21 دۆلار جێگیر بوو.
هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکان ڕوویان لە بەرزبوونەوەی زیاتر کرد؛ عەیارەی ٢٢ گەیشتە لێواری ملیۆنێک دینار و بە 999,014 دینار جێگیر بوو، عەیارەی ٢١ بە 953,604 دینار و عەیارەی ١٨ بە 817,375 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو پێچەوانەی دوێنێ پاشەکشەکەی خۆی قەرەبوو کردەوە و نرخەکەی بەرزبووەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 70.19 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,256.53 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.26 دۆلار جێگیر بووە.
چاودێرانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن کە بازاڕەکان لەم ساتەدا لە لوتکەی چاوەڕوانیدان، چونکە بڕیارە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە لێدوان و بڕیارە چارەنووسسازەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا (Federal Reserve) بڵاوبکرێنەوە، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئاڕاستەی داهاتووی نرخەکان لە بۆرسەی جیهانیدا دەبێت.

