zagros news agency

ئەعرەجی: ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران هەنگاوێکی گرنگە و لە بەرژەوەندیی ناوچەکە و جیهانە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران هەنگاوێکی گرنگە و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ناوچەکە و جیهان دەکات.
ئەعرەجی لە کاتی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا، گلین مایلز، ڕایگەیاند کە پاڵپشتیکردنی بڕیاری ئاگربەست و ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕۆڵێکی گەورەی دەبێت لە بەهێزکردنی سەقامگیریی ئەمنی و ئابووری و پشتگیریکردنی پڕۆسەی گەشەپێدانی بەردەوام. جەختیشی کردەوە کە ئاشتی هەمیشە باشترین بژاردەیە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق بەشێکە لە دەوروبەرە عەرەبییەکەی و پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیاواز لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و هاوسەنگی بنیات نراوە، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی سیستمی ته‌واوکاریی هەرێمی لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووریدا.
ئەعرەجی دووپاتی کردەوە کە حکومەتی عێراق بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی حەسەرکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، و ڕوونی کردەوە کە ئەمە بڕیارێکی تەواو عێراقییە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.
لای خۆشیەوە، باڵیۆزی ئوسترالیا پەرۆشیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکان لەگەڵ بەغدا نیشاندا و پشتگیریی حکومەتەکەی بۆ هەوڵەکانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

لە پارێزگای دیالە ژمارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن زیادی کردووە

سەڵاح

دەهەزار پارچە زەویی ئامادە كراون بۆ دابەشكردن

گوران