zagros news agency

سوودە تەندروستیەکانی خەیار

-ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات، بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشی شەکرە سەرەتا پێویستە سیستمی خۆراکی ڕێکبخرێت و لە کاربۆهیدرات و خواردنەوە گازی و شیرینەکان دووربکەویتەوە، خەیار بەشێکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە و یارمەتی دابەزینی شەکری خوێن دەدات.

-یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات.

-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، چونکە کوپێک خەیار تەنها 16 کالۆری تێدایە، خەیار یەکێکە لەو سەوزەواتانەی وزە بەلەش دەبەخشێت و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

-خەیار ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڕیشاڵەکانی تێدایە ڕێگری لە قەبزی دەکات، هەروەها یارمەتی کرداری هەرس دەدات.

-ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە یارمەتی شێدارکردنەوە دەدات و ڕێگری لە کۆبونەوەی ئاو لە جەستەدا دەدات کە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک، کەواتە خەیار یارمەتی نەهێشتنی هەوکردنەکان و ئاوسانی سک دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەسەری هەوکردنی دەماری دەست بە شێوەیەكی سروشتی

lana

شەش نیشانەی دیار ئاماژەن بۆ روودانی جەڵتەی دڵ

lana

ئەو خواردنانەی یارمەتی پاککردنەوەی سیەکانت دەدەن

lana