zagros news agency

‎کۆمپانیای BYD چاوی بڕیوەتە پێشبڕکێکانی فۆرمۆلا وەن ​

​کۆمپانیای زەبەلاف و چینی (BYD)، کە گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەباییە لە جیهاندا، دەیەوێت بێتە ناو پێشبڕکێکانی فۆرمۆلا وەن (F1) تاوەکو ناوبانگی براندەکەی لە دەرەوەی چین بەهێزتر بکات، بەتایبەت کە دەیەوێت تا ساڵی ٢٠٢٨ بازاڕی ئەوروپا کۆنترۆڵ بکات.

​شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە دروستکردنی تیپێکی نوێ یان کڕینی پشکی کۆمپانیاکانی تر، تێچوویەکی خەیاڵی دەوێت کە پترە لە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار، جیا لە خەرجی کارگە و تاقیگەکان کە سەدان ملیۆن دۆلاری ترە و گرەنتی سەرکەوتنیشی نییە.

​بۆیە باشترین و بێمەترسیترین ڕێگا بۆ BYD ئەوەیە وەک “سپۆنسەر” بێتە ناو وەرزشەکە، هاوشێوەی کۆمپانیاکانی ئۆراکل یان ئەتڵەسیان کە ساڵانە لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ملیۆن دۆلار دەدەنە تیپەکان. بەم هەنگاوە بە کەمترین تێچوو و بەبێ ڕێکارە یاساییە ئاڵۆزەکان دەگاتە هاندەرانی جیهان، هەرچەندە تەنها سپۆنسەریکردن ناتوانێت توانای ئەندازیاری و پیشەسازیی کۆمپانیاکە لە بواری ئۆتۆمبێلی کارەباییدا نیشانی جیهان بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

یاسین

لە دهۆک 277 هەلی کار رادەگەیێنرێت

یاسین

بی وای دی ئۆتۆمبێلێکی ناوازە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی پەکین دەخاتەڕوو

ART