zagros news agency

پێکهاتە سەیرەکەی ئۆزبەکستان سەرنجی جیهانی ڕاکێشا، ناوی سەرجەم یاریزانەکان بە پیتی “ڤ” کۆتایی هات

 

کاتژمێر 5ی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان لە یارییەکی مێژوویدا لە جامی جیهانی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بووەوە، یارییەکەش بە سەرکەوتنی کۆڵۆمبیا بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ کۆتایی هات.

ئەم یارییە پێش دەستپێکردنیشی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پێکهاتەی فەرمی ئۆزبەکستانەوە سەرنجی میدیاکانی جیهانی ڕاکێشا و ببووە تاقیکردنەوەیەکی سەختی زمانەوانی؛ چونکە لە پێکهاتەکەدا ناوی سەرجەم 11 یاریزانە سەرەکییەکە بە پیتی “ڤ” کۆتایی دێت، کە پێکهاتبوون لە: (یوسوپۆڤ، عەبدوڵڵایەڤ، ئاشوورماتۆڤ، خوسانۆڤ، نەسروڵڵایەڤ، شوکوورۆڤ، مۆزگۆڤ، کەریمۆڤ، فەیزوڵڵایەڤ، ئۆرۆنۆڤ، شۆمۆرۆدۆڤ).

لەم یارییەدا، ئەستێرەی لاو “خوسانۆڤ” بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بەشداری مۆندیالی کرد و سەرکردایەتی تیپەکەی کرد.

چاودێرانی وەرزشی ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە بەهۆی ئەم لێکچوونە سەرنجڕاکێشەی لە کۆتایی ناوی یاریزانەکاندا هەیە، خوێندنەوەی خێرای پێکهاتەکە لەلایەن بێژەری یارییەکەوە لە کاتی هێرشەکاندا، بینەران و خوێنەرانی تووشی جۆرێک لە تێکەڵکردنی ناوەکان دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

باوکی هانسی فلیک کۆچی دوای کرد

ahamd.luqman

پارێزگارى هەولێر بۆ یانەى هەولێر: “ئەوەى لە تواناماندا بێت، پشتیوان و هاوکارتانین و لەگەڵتانین”

دڵشاد

نامۆ فازڵ سبەی دەچێتە بەردەم ساتێکی مێژوویی بۆ کوردستان

sarkar