zagros news agency

ئیبراهیمۆڤیچ هێرش دەکاتە سەر گۆڵپارێزەکەی عێراق و بە هۆکاری دۆڕانەکەی دەزانێت

 

​زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی سوید و شیکەرەوەی ئێستای یارییەکانی مۆندیال، هێرشێکی توندی کردە سەر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق و ڕایگەیاند کە ئەوەی ئەو گۆڵپارێزە ئەنجامی دا شتێکی باوەڕپێنەکراو بوو، چونکە تەواوی تیپەکەی بێهیوا کرد.

​ئیبراهیمۆڤیچ ڕەخنەی لە ئاستی گۆڵپارێزەکە گرت و ئاماژەی بەوە کرد کە چۆن دەکرێت گۆڵپارێزێک بەو شێوازە خاو و بێباک بێت و بەردەوام یەک لە دوای یەک هەڵەی گەورە بکات، بەوەش تەواوی بەرپرسیارێتی دۆڕانی هەڵبژاردەکەی خستە ئەستۆی ئەو.

​ئەم شیکەرەوەیە باسی لە گۆڕانی کەشی یارییەکە کرد و وتی، دوای ئەوەی عێراق گۆڵی لە هەڵبژاردەی نەرویج تۆمارکرد و ئەو ئاستە بەرزەی لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەمدا پێشکەشی کرد، هەمووان گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە هەڵبژاردەی عێراق بە یەکسانبوون ڕازی نابێت و تەنها پێشوازی لە سەرکەوتن دەکات، بەڵام بەهۆی ئەو هەڵە بەردەوامانەی گۆڵپارێزەکەوە هەموو شتێک بە خێرایی پێچەوانە بووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترامپ پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ دەکات

یاسین

هاری کەین پەیامێکی بۆ یانەی چێڵسی نارد

یاسین

سێلڤا لەبەردەم گەورەترین هەنگاوی ژیانی وەرزشیەتی

ahamd.luqman