ڕۆژی جیهانی پەنابەران، کە هەموو ساڵێک لە ڕێکەوتی ٢٠ی حوزەیران لەلایەن کۆمیسیاری بالای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لە ئاستی جیهاندا بەرزڕادەگیرێت.
ئەم ساڵ بۆ یەکەمجار ئەم مەڕاسیمە لە هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی و هاوکاریی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومەت، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دیپلۆماتکاران و ژمارەیەک پەنابەری دەستڕەنگین لەهەولێر بەڕێوەچوو.











