zagros news agency

ئەمرۆ یەکشەممە ئێران و ئەمریکا لە سویسرا گفتۆگۆ لەبارەی کۆتایی هێنان بەشەر دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە خولێکی نوێ لە گفتوگۆکان نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دەست پێ دەکات، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە پشتبەستن بە یادداشتی تێگەیشتنەکەی کە نێوان دوو لایەنەکە واژۆ کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، جی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتووە بە سویسرا دوای ئەوەی نوێنەرانی ئێران پێشتر گەیشتبوون. هەروەها میدیای پاکستانی ڕاپۆرتیان داوە کە عاصم منیر، فەرماندەی سوپای پاکستان، بەیانی یەکشەممە گەیشتووە بۆ سویسرا.

فانس پێش سواربوونی فڕۆکەکەی بۆ ئەورووپا وتوویەتی: «پێم وایە لە پرسی پرۆگرامی ناوکی و هەروەها لە بابەتی وەستاندنی ئاگر لە لوبنان پێشکەوتن بەدەست دەهێنین. ئەمانە گرنگترین بابەتن کە لەسەریان سەرنج دەدەین.»

بەپلان بوو گفتوگۆکان ڕۆژی هەینی دەست پێ بکەن، بەڵام لە دوا ساتەکاندا دوواخرا، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشەکانی لە باشووری لوبنان توندتر کرد. ئەم پێشهاتە دوای کوژرانی چوار سەربازی ئیسرائیلی، لەوانەش یەک ئەفسەر، بە دەستی حیزبوڵڵا ڕوویدا.

لە هەمان کاتدا، واشنگتۆن ڕاگەیاند کە ڕێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوەی وەستاندنی ئاگر لە لوبنان بەدەستهاتووە، کە یەکێک بوو لە مەرجەکانی ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان ئەمریکا و ئێران. بەڵام ڕۆژی شەممە هێزەکانی ئیسرائیل و شەڕڤانانی حیزبوڵڵا جارێکی تر پێکدادانەوەیان هەبوو و هەر دوو لایەن یەکتریان بە شکاندنی وەستاندنی ئاگر تاوانبار کرد.

لە لایەکی ترەوە، سەنتەری فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ناسراو بە «خاتم الأنبیاء»، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە دەریای هورمزبۆ هاتووچۆی دەریایی داخراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم هەنگاوە وەڵامێکە بۆ «شکاندنی بەڵێنەکانی ئەمریکا» و «بەردەوامبوونی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ وەستاندنی ئاگر لە باشووری لوبنان».

شایانی باسە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، و مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، شەوی چوارشەممە لە ڕێگەی دوورەوە یادداشتی تێگەیشتنێکیان واژۆ کردووە. ئەم یادداشتە لەخۆ دەگرێت وەستاندنی شەڕ، ئارامکردنەوەی بەرەی لوبنان، کردنەوەی دەریای هورمز و هەڵگرتنی سنووردارکردنەکانی ئەمریکا بەسەر بەندەرە ئێرانییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیزا لەنێوان عێراق و عوممان هەڵدەگیرێت

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح