دوای ئەوەی دوێنێ شەو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ڕابەرایەتی دێنیز ئونداڤی ئەستێرەی کوردی توانی هەڵبژاردەی کۆتیڤار دووچاری شکست بکات،هاندەرانی هەڵبژاردەکە داوایان دەکرد نایگلیسمانی ڕاهێنەری مانشافت وەکو یاریزانی سەرەکی یاری بە ئونداڤ بکات بەهۆی ئەو ئاستە خەیاڵیەی لە دوو یاری ڕابردووی هەڵبژاردەکە پێشکەشی کردوە،لەسەر ئەم بابەتەش یاریزانەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئونداڤ لە پەیامەکەیدا وتی؛ئەوە کاری ڕاهێنەرە کێ یاری دەکات لەسەرەتاوە و کێ بە یەدەگ دێتە یاریگاوە،گرنگ ئەوەیە هەڵبژاردەکە ئەنجامێکی گەورەی هەبێت و بتوانین جیاوازی دروست بکەین،هەموو یاریزانەکان پاڵنەرێکی گەورەن بۆ تیمەکە و نایگلسمانیش چەند چارەسەرێکی باشی بۆ تیپەکە داناوە،کە ئێمە دەبێت زیاتر ئاستی خۆمان بەرز بکەینەوە لە پێناو بەرەوپێش چوونی زیاتر.
ئونداڤ بەو دوو گۆڵەی دوێنێ شەو تۆماری کرد ژمارەی گۆڵەکانی لەمۆندیال گەیاندە 3 گۆڵ 2 ئەسیست،کە تاکە یاریزانە لەمێژووی پاڵەوانەتیەکە بەشداری 5 گۆڵی کرد بێت،ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئەستێرە کوردەکەی ئەڵمانیا سوپەرستارێکی گەورەی مۆندیالەکەیە.
“سەرکار ڕێبوار”

