zagros news agency

هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر نێوەندی ئاسمانیی دوبنا لە دەوروبەری مۆسکۆ

 

سوپای ئۆکراینا هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ئاسمانی و نێوەندێکی پێوەندیی مانگی دەستکرد لە دەوروبەری مۆسکۆ. هەروەها دامەزراوەکانی ژێرخان لە زاپۆریژیا و بەندەری قەوقاز کرانە ئامانج. ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا ڕایگەیاند یەکەکانی هێزی بەرگریی وڵاتەکەیان نێوەندێکی پێوەندییە ئاسمانییەکان لە ناوچەی مۆسکۆ، مەیدانێکی مەشقی بەکارهێنەرانی درۆن و ژێرخانە لۆجستییەکانی ڕووسیایان پێکاوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم هێرشانە لە ٢١ و ٢٢ی حوزەیراندا کراون و چەندین دامەزراوەی حکوومەتیی ڕووسیایان کردووەتە ئامانج؛ بەتایبەت نێوەندی پێوەندییە مانگییە دەستکردەکانی “دوبنا” لە ناوچەی مۆسکۆ پێکراوە و دووکەڵێکی زۆر لەو شوێنە بینراوە. ئاستی زیانەکان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
هێزەکانی ئۆکراینا هەروەها مەیدانێکی مەشقی بەکارهێنەرانی درۆنیان لە نزیک دیبالتسێڤ لە پارێزگای لوهانسک و بنکەکانی فەرماندەیی درۆنیان لە ناوچەکانی میرنۆهراد و پرۆبۆدۆڤا لە پارێزگای دۆنێتسک کردووەتە ئامانج. جگە لەمە، بنکەکانی فەرماندەیی و چاودێریی ڕووسیا لە نزیک ئیلک-پێنکۆڤکا لە پارێزگای بێلگۆرۆد و نزیک پۆکرۆڤسک لە پارێزگای دۆنێتسک کرانە ئامانج.
هەروەها هێرش کرایە سەر پردێکی ڕێگەی نزیک ڤاسیلیۆکا لە پارێزگای زاپۆریژیا؛ ئەو پردەی بۆ گواستنەوەی هێز و دابینکردنی پێداویستییەکانی سوپای ڕووسیا بەکار دێت. دوای شیکردنەوەی زانیارییەکان پشتڕاست کرایەوە لە ٢١ی حوزەیراندا، ژێرخانەکانی بەندەری قەوقاز لە پارێزگای کراسنۆداری ڕووسیا و دوو کەشتیی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل کراونەتە ئامانج. ئەم دامەزراوانە بۆ پاڵپشتیی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەکانی باشووری ئۆکراینا بەکار دەهێنرێن.
سوپای ئۆکراینا ڕاشیگەیاند ڕۆژی دووشەممە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پارچە ئەلیکترۆنییەکانی مووشەکی لە پارێزگای ڤۆرۆنێژی ڕووسیا پێکاوە. ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تێلیگرام گوتی بۆ پێکانی ئەم دامەزراوانە مووشەکی کرووزی فڕۆکە-هاوێژ بەکار هاتووە؛ ئەو دامەزراوانەی سوپای ئۆکراینا وەک “بەشێکی گرنگی” بەرهەمهێنانە بەرگرییەکانی ڕووسیا وەسفی کردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی شەش گەیشت

یاسین

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت،هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوای سزادانی هێرشبەرانی کۆرمۆر دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

سەڵاح