لەنێو ئافاتەکانی مۆندیالدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بێ بەش نەبوو لە گورزی کوشندە،ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کرد نیکۆ شلۆتێربێک بەهۆی پێکانەوە مۆندیالی کۆتایی هاتووە و یاریزانەکە ناتوانێت بەشداری یاریەکانی داهاتووی مانشافت بکات،کە ئەمەش حاڵی هەڵبژاردەکەی پەرێشان کردوە.
بەپێی زانیاریەکان بێت شلۆتێربێک دووچاری بچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بووە لەناوەوە و ناتوانێت بەردەوام بێت لەگەڵ ئەڵمانیا لەم مۆندیالە ئەگەر هەڵبژاردەکە بگاتە قۆناغی کۆتاییش،کە لەیاری لەیاری بەرامبەر کۆتتیڤار لە سەرەتای گێمی دووەم بەناچاری گۆڕانکاری پێکرا و ڕودیگێر لەشوێنی ئەو هاتە یاریگاوە.
پێکانی شلۆتێربێک دەبێتە یەکەمین پێکانی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەم مۆندیالە و نایگلیسمانی ڕاهێنەریش بەدوای باشترین و گونجاوترین بژاردەدا دەگەڕێت بۆ پڕ کردنەوەی شوێنی ئەو ئەستێرە تەمەن 26 ساڵە.
“سەرکار ڕێبوار”

