zagros news agency

هەناسەدانی هێواش بڕیاردان دەگۆڕێت

دۆزینەوەیەکی نوێی زانایان دەڵێت هەناسەدانی هێواش بڕیاردان دەگۆڕێت

توێژینەوەیەکی نوێی “پەیمانگەی خۆراکی مرۆیی ئەڵمانیا” بۆ یەکەم جار دەریخست کۆنترۆڵکردنی ئامانجداری ڕیتمی هەناسەدانی مرۆڤ لە ڕێگەی ڕێکخستنی کارکردنی دڵ و مێشکەوە، کاریگەری لەسەر بڕیاردان دادەنێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی “سەد ئۆنلاین”، توێژەرانی ئەڵمانیا ئاشکرایان کرد هەناسەدانی هێواش دەتوانێت کاریگەری لەسەر چالاکیی مێشک و بڕیاردان هەبێت. تیمی توێژینەوەکە سەلماندیان دانەوەی هەناسە بۆ ماوەیەکی درێژ، گۆڕانکاریی لێدانی دڵ و هەستیاریی مێشک بۆ وەرگرتنی پاداشت زیاد دەکات؛ ئەمەش وا دەکات مرۆڤ بڕیاری بوێرانەتر بدات.
بەپێی ئەم توێژینەوەیە، هەناسەدانی خێرا و لێدانی توندی دڵ زۆربەی کات دەبنە هۆی بڕیاردانی خێرا. لە بەرانبەردا، هەناسەدانی هێواش و دڵێکی ئارامتر، هەڵسەنگاندنی ئەرێنی بۆ دۆخەکان و بڕیاردانی بوێرانە ئاسانتر دەکەن. زانایان بۆیان دەرکەوت دانەوەی هەناسە بۆ ماوەیەکی درێژ لە ڕێگەی کەمکردنەوەی لێدانی دڵەوە، دەبێتە هۆی گرتنی بڕیاری پڕمەترسیتر.
خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە بڕیارە پڕمەترسییەکان زیاتر لە ژێر کاریگەریی پاداشتە ئەگەرییەکاندا دەدرێن، لە کاتێکدا ڕەچاوکردنی زیانە ئەگەرییەکان بێ گۆڕان دەمێنێتەوە. جگە لەوەش، چالاکیی توێژاڵی پێشەوەی مێشک زیاد دەبێت. ئەم دوو ناوچە سەرەکییەی مێشک کاریگەرییان لەسەر ماوەی نێوان لێدانەکانی دڵ و هەستیاری بەرانبەر پاداشت هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 6 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە ساڵی 2025دا له رومادی تۆمارکراون

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆک كۆمارى عێراق چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین

قادر حه‌سه‌ن بۆ زاگرۆس: بڕیاری سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چونی  چه‌مچه‌ماڵ ده‌ری خست ژیان و سەلامەتیی هەر تاکێکی ئەم نیشتمانە لە سەرووی هەموو ئەولەویەتێکەوەیە

سەڵاح