محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و گەورە
دانوستانکاری ئێران ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەگرێتە ئەستۆ. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و عومان جەختیان لەسەر کردنەوەی گەرووەکە بەبێ وەرگرتنی هیچ باجێک کردووەتەوە.
قالیباف لە دوای کۆتاییهاتنی دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە سویسرا ئاماژەی بەوە کرد، کە دۆخی گەرووی هورمز هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ پێش 28ی شوباتی ڕابردوو (ساتی هەڵگیرسانی شەڕ) و گوتی: “ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی و ئیدارەی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە گرنگە دەکات.”
دەستکەوتە ئابوورییەکان و ئازادکردنی داراییەکان سەبارەت بە ئەنجامی گفتوگۆکان، گەورە دانوستانکارەکەی ئێران ئاشکرای کرد کە گەشتەکەیان بۆ سویسرا “دەستکەوتی باشی” هەبووە، بەتایبەت لە دۆسیەکانی لادانی سزاکانی سەر نەوت و ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکان. هاوکات کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە ڕێککەوتنی ئازادکردنی 12 ملیار دۆلار چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمریکا مۆڵەتی فرۆشتنی نەوتی بە ئێران بەخشیوە.

