zagros news agency

تۆماس تۆخێل باسی نهێنییەکانی ئینگلتەرا و نیگەرانییەکانی مۆندیال دەکات

تۆماس تۆخێلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێش یارییەکەیان بەرامبەر غانا ستایشی ئیسپانیای کرد و بە یەکێک لە پاڵێوراوە بەهێزەکانی نازناوەکەی ناوزەد کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەر تیپێک بیەوێت ببێتە پاڵەوانی مۆندیال پێویستە سەرەتا ئیسپانیا تێپەڕێنێت.

 

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی غانا تۆخێل ئاماژەی بەوەدا کە یارییەکی ئاسان چاوەڕوانیان ناکات بەهۆی ئەو توانا جەستەییە بەرزەی یاریزانانی غانا هەیانە و نایەوێت پێشبینی ئەنجامی یارییەکە بکات.

 

چونکە ئەم رووبەڕووبوونەوەیە بەراورد بە یاری پێشوویان بەرامبەر کرواتیا تەواو جیاوازە لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا راهێنەرەکەی ئینگلتەرا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو کۆمەڵە یاریزانەی کە لەبەردەستیدایە و ئاماژەی بەوە کرد کە پێویست ناکات ماندووی ئامادەکارییان بکات چونکە یاریزانەکان خۆیان بە تەواوی ئامادەن و خاوەنی عەقڵییەتێکی گەورەن بۆ سەرکەوتن.

 

سەبارەت بە فەلسەفەی یاریی کردنیان تۆخێل ئەوەی خستەڕوو کە هەوڵدەدەن شێوازی یاریی کردنی یاریزانەکان تێک نەدەن و بە هیچ شێوەیەک سەرقاڵیان ناکەن، بەڵکو تەنها رێگەیان پێدەدەن بە ئازادی لە یاریگادا بجوڵێنەوە بەتایبەت لە کاتی هێرشبردندا بۆ ئەوەی باشترین ئاست پێشکەش بکەن.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا تۆخێل رەخنەیەکی توندی لە سیستمی ئێستای یارییەکان گرت و رایگەیاند کە پشووی نێوان گێمەکان بۆ ئاو خواردنەوە کاریگەرییەکی زۆر خراپی هەیە و یارییەکە تێکدەدات، بە تایبەت کە ئێستا یارییەکان بە ئەنقەست دابەش کراون بۆ چوار چارەکی جیاواز کە ئەمەش بەلای ئەوەوە شتێکی نەخوازراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید کۆتا قسەی خۆی لەگەڵ ڤینسیۆس دەکات

sarkar

بارسێلۆنا هەوڵدەدات بەم زووانە داهاتووی لیڤاندۆڤسکی یەکلایی بکاتەوە

یاسین

یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق هەڕەشەی کوشتن لە ڕۆژنامەنووسێک دەکات

یاسین