ئەستێرەی ئەمریکی جیانکارلۆ ئێسپۆزیتۆ، وردەکاریی گەشتە ڕۆحییەکەی خۆی دوای موسڵمانبوونی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەزموونەکانی لە وڵاتانی ئیسلامی کاریگەریی قووڵیان لەسەر باوەڕی دروستکردووە.
ئەو هونەرمەندە ئەمریکییە لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ مەغریب، بۆ میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، باوەڕی بەردەوام گەشە دەکات کاتێک لە وڵاتێکدا دەبێت کە خەڵکەکەی باوەڕیان بە بوونی یەک خودا هەیە. ئەو ستایشی ڕۆحی گەلی مەغریب و شێوازی پێوەستبوونیانی بە ئایین و بەها مرۆییەکانەوە کرد.
ئەو ئەکتەرە ڕوونکردنەوەی دا، چەمکی ئاشتی لە ناوخۆی مرۆڤەوە دەستپێدەکات پێش ئەوەی ڕەنگدانەوەی لەسەر جیهانی دەوروبەری هەبێت، لەو بڕوایەدایە ئەگەر مرۆڤ خاوەنی ئاشتیی ناوخۆیی بێت، دەتوانێت هێمنی و هاوسەنگی لە نێوان دەوروبەرەکەیدا بڵاوبکاتەوە. ئێسپۆزیتۆ دەڵێت، بوونی مرۆڤ لە نێوان کەسانێکدا کە ئارەزووی ڕاستەقینەیان بۆ پێوەندی و خۆشەویستی هەیە، یارمەتیدەرە بۆ خوڵقاندنی دۆخی ئاشتی، نەبوونی ئاشتیی ناوخۆییش گەیشتن بە ئاشتیی دەرەکی قورس دەکات.
ئەم لێدوانانەی ئێسپۆزیتۆ لە کاتێکدایە کە گرنگییەکی زۆری عەرەبی پێدەدرێت، بەتایبەت دوای بەشداریکردنی لە فیلمی “7Dogs” کە یەکەم دەرکەوتنی ئەوە لە بەرهەمێکی سینەمایی میسری و عەرەبیدا.
ئەو لەم فیلمەدا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان بەشدارە، لەوانە ئەحمەد عەز، کەریم عەبدولعەزیز، تارا عیماد و سەید ڕەجەب، لەگەڵ چەندین ناوی عەرەبی و جیهانیی دیکە.
ئەم بەرهەمە لە چیرۆکی ڕاوێژکار تورکی ئال شێخە، سیناریۆ و گفتوگۆی محەممەد دەباحە و لە دەرهێنانی عادل ئەلعەرەبی و بیلال فەلاحە.

