پێشبینییەکان لەبارەی نزیکبوونەوەی کاتی رێوڕەسمی هاوسەرگیری ئە تایلەر سۆیفت و یاریزان ترافیس کێڵسی زیادیان کردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی کەسانی نزیکیان چەندین زانیاری گرنگیان ئاشکرا کردووە.
ئەم زانیاریانە سەرنجی میدیای جیهانی راکێشا و هەوادارانی ئەو دوو کەسایەتییە لەو بڕوایەدان، کاتی گواستنەوەکە زۆر نزیکە و ڕەنگە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بێت.
دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ئامادەکارییەکان تەنیا بۆ شوێنی رێوڕەسمەکە نییە، بەڵکو گۆڕانکاری گەورە لە ژیانی پیشەیی هەردوولادا دروست دەکات.
لەبەر ئەوەی ئەم دوو کەسایەتییە لە جیهانی موزیک و وەرزشدا زۆر ناودارن، ورەی هاندەرانیان بەردەوام بەرز دەبێتەوە بۆ بینینی ئەم رۆژە مێژووییە.

