مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کاتی گەشتە ناوچەییەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕا گەیاند، ئەگەر هەیە دانوستانەکانی واشنتن و تاران هەفتەی داهاتوو لە سویسرا دەست پێ بکەنەوە.
ڕووبیۆ لە فڕۆکەخانەی کوێت گوتی، بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو (٢٩ و ٣٠ی حوزەیران) گفتوگۆ تەکنیکییەکان لە چەند گرووپێکی جیاوازدا بەڕێوە دەچن. پسپۆڕانی وزەی ئەتۆم، سزاکان و شارەزایانی وەزارەتە جیاوازەکان لە ناو شاندی ئەمریکیدا دەبن.
پێشتر نوێنەرانی ئەمریکا، ئێران و وڵاتانی ناوبژیوان (پاکستان و قەتەر) لە نزیک شاری لۆسێرنی سویسرا کۆ ببوونەوە. ئەمریکا و ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە شەڕیان بەرانبەر کۆماری ئیسلامی دەست پێ کردووە و ئێستا بەپێی لێکتێگەیشتنێکی نوێ، هەوڵ دەدەن لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکان.
هەواڵی داهاتوو

