zagros news agency

نوێترین ریزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی مۆندیالی ٢٠٢٦

پێگەی بەناوبانگی ترانسفێر مارکت نوێترین ریزبەندی خۆی بۆ گرانبەهاترین بەهرەمەند و یاریزانانی بەشدار لە مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە. ئەم ریزبەندییە بە پشتبەستن بەو ئاستە بەرزەی یاریزانەکان لە یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییەدا پێشکەشیان کردووە ئەنجامدراوە و بەراورد بە پێش مۆندیال گۆڕانکاری بەسەر نرخەکاندا هاتووە.

 

لە پلەی یەکەمی ئەم ریزبەندییەدا، ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لامین یاماڵ بە تەمەنی 18 ساڵییەوە بە نرخێکی پێوانەیی کە دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ لە پێشەنگی گرانترین یاریزانانە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتاییهاتنی پاڵەوانێتییەکە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە نرخەکەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

 

لە پلەی دووەمدا، مایکل ئۆلیسێی یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دێت کە نرخەکەی بەرزبووەتەوە بۆ 125 ملیۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا پێشتر نرخی ئەم یاریزانە 115 ملیۆن یۆرۆ بوو. هەروەها لە پلەی سێیەمدا جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی دەبینرێت کە ئێستا نرخی بازاڕی یاریزانەکە گەیشتووەتە 120 ملیۆن یۆرۆ.

 

سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هەردوو یاریزان مۆرگان رۆجەرز و ئیرلیۆت ئەندێرسۆن توانیویانە خۆیان لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمی ئەم ریزبەندییەدا جێگیر بکەن. هاوکات لە ئەنجامی ئاستە درەوشاوەکەیان لە مۆندیالدا، نرخی چەند یاریزانێکی دیکە وەک دێنیز ئونداڤ، ئەیوب بوعەدی، برادیلی بارکۆلا و نیکۆ پازیش بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیانەوە بینیوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرفەتێکی زێڕین دەکەوێتە بەردەم ڕۆدریگۆ

یاسین

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و تۆتنهامیش بردیەوە

یاسین

سلۆت گلەیی لە موحەمەد سەڵاح دەکات

یاسین