zagros news agency

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە زینک چی بەسەر جەستە دەهێنن

زینک یەکێکە لەو کانزایانەی بۆ تەندروستی زۆر گرنگە و ڕۆڵێکی زۆری لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، بەپێی ماڵپەڕی”بزنس ئینسایدەر”.

سیستمی خۆراکی ڕۆژانە پێویستە ئەو خۆراکانەی تێدابێت کە دەوڵەمەندن بە زینک، چونکە کەمبوونی ڕێژەکەی لە جەستەدا زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە، پزیشک سکۆت کایزر لە سەنتەری”برۆڤیدنس سانت جۆن”، دەڵێت:”زینک بۆ گەشەی خانە و دروستبوونی پڕۆتینەکان گرنگە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ منداڵ و هەرزەکاران هەیە”.

بەپێی توێژینەوەکان زینک گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە و ڕێگری لە کێشە تەندروستییەکانی دەکات، کەمی زینک لە جەستەدا کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی خەمۆکی لە کەسەکاندا، بۆیە زۆرجار زینک وەک چارەسەرێک بۆ خەمۆکی باشتربوونی میزاج بەکاردەهێنرێت، یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون دەدات، سوودێکی زۆری بۆ نوێبوونەوەی خانەکانی مێشک هەیە.

باشترین سەرچاوە سروشتییەکانی زینک:

-گۆشتەکان
-خواردنە دەریاییەکان
-پاقلەمەنیەکان
-چەرەساتەکان
-بەرهەمە شیرەمەنیەکان
-هێلکە
-دانەوێڵە تەواوەکان
-سەوزەواتەکان
-شوکولاتەی ڕەش
-میوەکانی وەک، شاتوو، هەنار، کاڵەک، قۆخ، کیوی و بلوبێری

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودە تەندروستیەکانی کیوی بۆ پێست

lana

مۆز كەی زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە

lana

رێجیمێکی سادە دەتوانێت هەوکردنی جومگەکان کەم بکاتەوە

lana