zagros news agency

زیاتر لە یەک ملیۆن عێراقی سەردانی سعوودیە یان کردووە

‎​داتاکانی وەزارەتی گەشتوگوزاری سعوودی، ئەمڕۆ شەممە، 27-6-2026 بڵاوکرانەوە، ئاشکرایان کردووە کە هاووڵاتیانی عێراق لە پلەی نۆیەمی ئەو ڕەگەزنامانەدا هاتوون کە لە ماوەی ساڵی 2025دا زۆرترین سەردانی سعوودیەیان کردووە، بە کۆی گشتی 1.1 ملیۆن سەردانیکەر.
‎بەپێی ئەم ئامارە فەرمییانە، میسر بە تۆمارکردنی 3.2 ملیۆن سەردانیکەر لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا دێت، و لە دوای ئەویش وڵاتی پاکستان بە 2.8 ملیۆن سەردانیکەر لە پلەی دووەمدایە، لە کاتێکدا هیندستان و ئیندۆنیزیا بە هاوبەشی و بە 2 ملیۆن سەردانیکەر بۆ هەر یەکێکیان پلەکانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە. لە بەردەوامی لیستەکەدا، وڵاتی کوێت بە 1.8 ملیۆن سەردانیکەر لە پلەی پێنجەم و بەحرەین بە 1.4 ملیۆن سەردانیکەر لە پلەی شەشەمدا دێن، هەروەها تورکیا و یەمەنیش لە پلەکانی حەوتم و هەشتەمدا جێگیر بوون بە نزیکەی 1.2 ملیۆن سەردانیکەر بۆ هەر لایەکیا‌ن.

لە کۆتاییدا، عێراق لە پلەی نۆیەم و ئیمارات لە پلەی دەیەمدا هاتوون، کە هەردوو وڵاتەکە هەمان ژمارەیان تۆمارکردووە کە ئەویش 1.1 ملیۆن سەردانیکەرە بۆ هەر وڵاتێک.

هەواڵی پەیوەندیدار

وردەکاریی کۆتا ڕۆژەکانی مایکل جاکسن لە کۆشکەکەیدا بڵاودەبنەوە

ART

وه‌ڵامێك بۆ بەرپرسی مەڵبەندی ٦ی سۆرانی یەکێتی

سەڵاح

محەممەد شیاع سوودانی، گەیشتە هەولێر

سەڵاح