zagros news agency

تۆخێل بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەنەما: هیچ ترسێکمان لە هیچ هەڵبژاردەیەک نییە

 

تۆماس تۆخێلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر پەنەما لە کۆتا جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال جەختی لەوە کردەوە کە هیچ ترسێکیان لە هیچ هەڵبژاردەیەک نییە و ئامانجیان ئەوەیە لە بەرزترین ئاستی خۆیاندا دەربکەون.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە متمانەیەکی زۆریان بە خۆیان هەیە بۆ ڕکابەری کردنی هەموو هەڵبژاردەکان هەرچەندە بەهۆی سەرقاڵی و خشتەی چڕی یارییەکانەوە نەیتوانیوە سەیری ژمارەیەکی زۆری یارییەکان بکات.

سەبارەت بە رکابەرییەکانی کۆمەڵەکەیان تۆخێل باسی لەوە کرد کە ئەوان لە کۆمەڵەیەکی ئاگرین و سەختدا بوون بەڵام هەمیشە سەرنجیان لەسەر ئەوە بووە بە باشترین شێوە لە یاریگادا دەربکەون.

سەبارەت بە هەڵبژاردەی پەنەماش وتی کە سەرەڕای ئەوەی ماڵئاواییان کردووە بەڵام دەزانن پەنەما ئاسان دەستبەرداری ئەنجام نابێت و دەیانەوێت مێژوو تۆمار بکەن بۆیە پێویستە بە وریاییەوە رووبەڕوویان ببنەوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا تۆخێل خۆشحاڵی خۆی بەو پێکهاتەیەی لەبەردەستیدایە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە پێکان بەشێکی دانەبڕاوە لە تۆپی پێ.

ناوبراو ئاشکرای کرد کە ڕیس جەیمس بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات و هیوادارە لە قۆناغەکانی داهاتوودا بگەرێتەوە بەڵام دیکلان رایس و ئیلیۆت ئەندەرسۆن بۆ یارییەکە ئامادەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دوایین پێشهاتەکانی گواستنەوەی ئیسحاق بۆ لیڤەرپوول

یاسین

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە نامۆ فازڵ دەکات: دەستخۆشی لەو سەرکەوتنە گەورەیە دەکەم

دڵشاد

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین