zagros news agency

لە ڕۆمانیا پێشانگەی تایبەتیی حەمە هاشم کرایەوە

ئێوارەی شەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، پێشانگەی تایبەتیی شێوەکاریی حەمە هاشم بەناونیشانی بە ناونیشانی “Faces of the Aftermath” لە شاری ئۆرادیای وڵاتی ڕۆمانیا کرایەوە.

پێشانگەکە لە گەلەری نێودەوڵەتی و ناسراوی ڕێپێراج بەڕێوەدەچێت، کە یەکێکە لە ناوەندە هونەرییە دیارەکانی ئەو شارە.

رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگەکە بە ئامادەبوونێکی بەرفراوانی فەرمی و ڕۆشنبیری بوو، تێیدا چەندین کەسایەتی دیاری بواری شێوەکاری و ئەکادیمی بەشداربوون، لەوانە: نوێنەرانی فەرمی یەکێتی شێوەکارانی ڕۆمانیا (UAPR)، نوێنەرانی شارەوانی ئۆرادیا و  ژمارەیەک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی ڕۆمانیا و مامۆستایانی کۆلێژی هونەر.

پێشانگەکە بە سەرپەرشتی و چاودێریی د. ڤێوارا بارا ، هونەرمەند و ڕێکخەری سەرپەرشتیار، ڕێکخرابوو، تێیدا کارەکانی هونەرمەند حەمە هاشم بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش پێشکەش بە ئامادەبووان کران.

دەرگای پێشانگەکە بەڕووی سەرجەم هۆگرانی هونەری شێوەکاریدا کراوەیە. ئەم چالاکییە هونەرییە ناودەوڵەتییە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت و پێشوازی لە هۆگرانی هونەری شێوەکاری دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی سوپاسی خەلکی پارێزگایی هەلەبجە دەکات

گوران

وەرزی چوارەمی “The White Lotus” بەڕێوەیە

ART

دوای 25 ساڵ هاری پۆتەر دەگەڕێتەوە سینەما

ART