بێلا حەدید، نمایشکاری جلوبەرگی ئەمریکی بەڕەچەڵەک فەڵەستینی، نیگەرانی لای هۆگرانی دروستکرد، دوای ئەوەی پاشەکشەی تەندروستی خۆی لە جەنگی دژی نەخۆشی لایم ڕاگەیاند.
بێلا حەدید، کە تەمەنی 29 ساڵە، وێنەیەکی خۆی بە گریانییەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، سەرڕای پابەندبوونی بە پرۆتۆکۆلە پزیشکییەکان، نیشانەکانی نەخۆشییەکە تەنیا ئێستا زیاتر بوون.
ئەو دەڵێت، ناتوانێت بەسەر ئەم پاشەکشەیەدا زاڵ بێت، چونکە ڕۆژانە 11 کاتژمێر دەخەوێت و پێویستی بە پشوودانە، بەڵام هیچ شتێک یارمەتی نادات.
بێلا ڕوونیکردەوە، کارە سادەکانی ڕۆژانە بوونەتە ئالنگاری گەورە، تەنانەت ڕۆیشتن بۆ ماوەیەکی کورت لەناو ماڵدا دەبێتە هۆی توندی هەناسەدانی.
ئەو دەڵێت، سەرنجی کەمبووەتەوە. نەخۆشی لایم گۆڕاوە بۆ دۆخێکی درێژخایەن بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2012وە دەستنیشانکراوە. ئەم نەخۆشییە بەهۆی پێوەدانی مێشوولەی گەنەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی ماندوێتی توند و ئازاری جومگەکان و تێکچوونی دەروونی وەک دڵەڕاوکێ.
یۆلاندا حەدید، دایکی بێلا، و ئەنوەر حەدید، برای، بەهەمان شێوە دەناڵێنن، ئەمەش وایکردووە خێزانەکە هۆشیاری لەبارەی ئەم نەخۆشییە بڵاو بکەنەوە.

