بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای حکوومیی ڕۆس ئەتۆم ڕۆژی یەکشەممە گوتی ڕووسیا تا ئەو کاتەی “دەستەبەری سەد لە سەد” بۆ تەناهیی شارەزایانی وەرنەگرێت، نایانگەڕێنێتەوە بۆ وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران.
ئەلەکسی لیخاچێف بە ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی گوتی: “تا دڵنیا نەبین تەناهیی هێزەکانمان بە تەواوی پارێزراوە، بێگومان نایانگەڕێنینەوە.” کۆمپانیای ڕۆس ئەتۆم دوای دەستپێکردنی جەنگی ٤٠ ڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر ئێران، نزیکەی ٤٠٠ شارەزای خۆی لە وێستگەی بوشەهر کشاندەوە.
لیخاچێف ڕایگەیاند لە ئێستادا ٢٠ پسپۆڕی ڕووسی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر ماونەتەوە و بەردەوامن لە کارەکانیان. ناوبراو گوتیشی گەڕانەوەی بەکۆمەڵی هێزەکان تەنیا کاتێک دەبێت کە دڵنیا بین گیانی هاوکارەکانمان لە مەترسیدا نییە، نەک تەنیا لە ناو وێستگەکەدا، بەڵکوو لە کاتی هاتوچۆکردنیشدا.
وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە کاتی جەنگی ئەمدواییەدا چەند جارێک کرایە ئامانج و مووشەک بەر دەوروبەری کەوت. ئەم هێرشانە ناڕەزایەتیی ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی لێ کەوتەوە.
هەواڵی پێشوو

