zagros news agency

راگەیندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ، پشتیوانی و پێشوازی خۆمان بۆ ئەو هەنگاوە یاساییانە ڕادەگەیەنین کە لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بە هاوکاری و پاڵپشتیی دەسەڵاتی دادوەری ودامەزراوە حکومییەکان، بە ئاراستەی ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و دەستگیرکردنی کەسانی تێوەگلاو نراون،هیوادارین ئەم پرۆسەیە تەنها لە بەغدا کورت نەبێتەوە، بەڵکو سەرجەم پارێزگا و شارەکانی دیکەی عێراق بگرێتەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی تەواو لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری دەکەینەوە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە.
لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیمانەوە، ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەک نیشان دەدەین، چ لەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵی و چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی پارێزگاکان، لە پێناو پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان و چەسپاندنی سەروەریی یاسا، چونکە هاوڵاتیان شایستەی پاکسازیی کارگێڕی و گێڕانەوەی مافە بەفیڕۆدراوەکانیانن، و لەسەر ئەم بنەمایەش، جەخت لەسەر پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ هەر گەندەڵکارێک بەبێ جیاوازی دەکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پارێزگای مسیان بەهۆی دواکەوتنی مووچە خۆپێشاندان کرا

سەڵاح

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران دەکات

سەڵاح

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین بە پڕۆژەی ئازیزان یارمەتیی منداڵانی بێ‌باوک دەدات

یاسین