zagros news agency

تەندروستیی جیھانی: لە ئەوروپا 191 ملیۆن کەس لەژێر پلەی گەرمیی سەرووی 35 پلەدان

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی (WHO) ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ئەوروپای گرتووەتەوە، لە ماوەی کەمتر لە دە ڕۆژدا زیاتر لە 1,300 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات بەڕێوبەری ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات کە پلەکانی گەرما لە ئەوروپا بە خێرایی ڕوو لە بەرزبوونەوەن و ژێرخانی وڵاتانی ئەو کیشوەرە بۆ بەرگەیگرتنی ئەم پلە بەرزانەی گەرما گونجاو نییە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ئاشکراشی کردووە: لە 21ی حوزەیرانەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 1,300 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نائاسایی لە وڵاتانی ئەوروپا تۆمارکراون، کە پەیوەندییان بەو شەپۆلە گەرما سەختەوە هەبووە کە زۆربەی ناوچەکانی ئەو کیشوەرەی گرتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كه‌ريم شنگالى ده‌كات

یاسین

توێژینەوەیەکی جیهانی: تەمەنی چاوەڕوانکراو گەڕایەوە ئاستی پێش کۆرۆنا

یاسین

سەرۆکی لوبنان: تاکە ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دانوستانە

یاسین