zagros news agency

فیلمی (شەوی یەكەمی هەژدە ساڵی) نمایش دەکرێت

لە چوارچێوەی پرۆژەی سینەما و جەماوەر کە هەموو چوارشەممەیەک فیلمێک پێشکەش دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە پاڵپشتیی پارێزگای هەولێر، چالاکییەکی نوێی هونەری ساز دەکات.

ئەم دامەزراوانە فیلمی سینەمایی (شەوی یەكەمی هەژدە ساڵی)ی ئێرانی بە دۆبلاژی کوردی نمایش دەکات کە لە دەرهێنانی حامید تێهرانییە و پێشتر سەرکەوتووانە براوەی 3 خەڵاتی جیهانی بووە.

ئەمە یەکەم جارە ئەم فیلمە دراماتیکییە لە شاری هەولێر نمایش دەکرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگهێشتی گشت هونەردۆستان و بینەران دەکەن بۆ ئامادەبوون لەم رووداوەدا.

ئەم پێشاندانە رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 8ی 7ی 2026، لە کاتژمێر 6ی ئێوارە لە فامیلی مۆڵ، ئیمپایەر سینەما لە هۆڵی ژمارە 12 بەڕێوە دەچێت.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ پێشوازیکردن لە بینەران راپەڕاندووە، تاوەکو پێکەوە بینەری ئەم بەرهەمە بن کە گۆڕانکاریی جیاواز لە دۆبلاژ و پێشکەشکردنی فیلمە ناوچەییەکان بە زمانی کوردی پێشان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێژنەی پلاندانانی پەرلەمانی عێراق: پەرلەمان ۲۰ ناونیشانی وەزیفیی نوێی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای راژه زیاد دەکات

گوران

ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی فەرەنسا، پورتوگال و یۆنان کەوتووەتەوە

یاسین

ھەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆ دەبنەوە

سەڵاح