zagros news agency

نووسەری ژاپۆنی کایگۆ هیگاشینۆ کۆچی دوایی کرد

ماڵئاوایی نووسەری ژاپۆنی کایگۆ هیگاشینۆ کاردانەوەی بەرفراوانی لە جیهانی ئەدەبدا لێکەوتەوە. کۆمپانیای کۆدانشا بۆ بڵاوکردنەوەی پەڕتووک مەرگی ئەم ڕوماننووسە دیارەی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆنەوە لە تەمەنی 68 ساڵیدا ڕاگەیاند.

هیگاشینۆ کە بە یەکێک لە درەوشاوەترین بەهرەکانی بواری ڕۆمانی پۆلیسی و تاوانکاری دادەنرا، زیاتر لە 106 بەرهەمی ئەدەبی پێشکەش بە ئاشقانی خوێندنەوە کرد.

پەڕتووکەکانی بۆ زیاتر لە 41 زمانی جیاواز وەرگێڕدراون و لە ژاپۆن فرۆشیان سنووری 100 ملیۆن دانەی بەزاند.

ئەم نووسەرە دیارە بەهۆی بڕوانامەکەی لە ئەندازیاری کارەبادا بەردەوام بە شێوازێکی زۆر ورد و داڕشتنی تۆکمە چیرۆکەکانی دەنووسی. زۆربەی بەرهەمەکانی بۆ زنجیرەی تەلەڤزیۆنی و فیلمی سینەمایی گۆڕدراون.

رێوڕەسمی بنێشتکردنی بە ئامادەبوونی کەسوکاری بەڕێوەچوو. ڕۆمانەکانی بەردەوام لە دڵی خوێنەراندا دەمێننەوە. لایەنگرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەمباری قووڵی خۆیان دەربڕی و ئەویان بە گەنجینەیەکی گەورە لە قەڵەم دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێز لە ستافی زنجیرەی “ئەدیابین” نرا

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

پێشانگەی شێوەكاریی نورهان عەبدوڵڵا كرایەوە

ART