لە شاری کریفێڵدی ئەڵمانیا، ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی هونەری مۆدێرن دەستپێکردووە. ئەم چالاکییە هونەرییە ساڵانەیە لەلایەن شارەوانی کریفێڵدەوە ڕێکخراوە و لە ڕێکەوتی ٢١ تا ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦ لە ناوەندی کولتووری (Südbahnhof) بەڕێوەدەچێت، بەبەشداری کۆمەڵێک هونەرمەندی دیاری وڵاتانی جیاوازی جیهان.
شێوەکاری کورد حەمە هاشم یەکێک لە شێوەکارە بەشذاربووەکانە، بەمەش هونەری کوردی لە ناوەندێکی ئەوروپیدا دەخاتەڕوو، لەلایەکی دیکەوە ئامادەیی شێوەکارانی کوردە لە دیالۆگە جیهانییەکانی پەیوەست بە پرسە مرۆیی و هاوچەرخەکان.
ئەم خولەی سیمپۆزیۆمەکە تیشک دەخاتە سەر بابەتە هاوچەرخەکانی وەک گۆڕانکارییە جیهانییەکان، دەسەڵاتداری و ڕۆحی دکتاتۆری و ململانێ بەردەوامەکان، تێیدا داوا لە هونەرمەندان دەکرێت بە شێوازێکی داهێنەرانە و بەورەی بەرزەوە وەڵامی ئەم تەحەدییانە بدەنەوە.
چالاکییەکە بە شێوازی ورکشۆپ و ئاتلیێی کراوە بەڕێوەدەچێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی تا ٥:٠٠ی ئێوارە دەرگە بۆ ئامادەبووانی هونەر واڵا دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هونەرمەندان و بەشداریکردن لە پانێڵ و کۆبوونەوەکان، جگە لە سازدانی بەرنامەی تایبەتی بۆ لێتێڕامانی قووڵ لە بەرهەمە نوێیەکان.

