zagros news agency

لە سلێمانی پێشانگەی “ئاڵنگاری هێڵ و رەنگ” کرایەوە

پێشانگەی “ئاڵنگاری هێڵ و رەنگ”ـی شێوەکار کوردۆ فاخیر جەمال، لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی کرایەوە، تێیدا چەند بەرهەمێکی شێوەکار خرانەڕوو، بەشیکیان بریتیبوون لە وێنەی کەسایەتییە دیارەکانی کورد.

 

پێشانگەکە رۆژی چوارشەممە، بە ئامادەبوونی دکتۆر موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و نیاز نوری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و مەهاباد جەمال، بەرپرسی بەشی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی کرایەوە.

 

پێشانگەکە لەلایەن بەشی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی کرایەوە و چەندین هونەرمەند و هۆگرانی هونەری شێوەکاری تێیدا ئامادەبوون.

 

لە بارەی پێشانگاکەیەوە، شێوەکار کوردۆ فاخر جەمال، دەڵێت: هونەر بۆ من تەنیا خولیا نییە، بەڵکو زمانێکە کە پێی دەدوێم. هێڵ دەکێشم و ناخی خۆمی تێدا رەنگڕێژ دەکەم.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەکادیمیای ئۆسکار ڕکابەرییە جیهانییەکان بۆ ساڵی 2027 دەکاتەوە

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

توركیا… ٦٥٦ کۆچبەری نایاسایی و زیاتر له‌ 50 قاچاخچی ده‌ستگیر كران

سەڵاح