zagros news agency

تا سبەی دەرفەت ماوە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 بە کاش بەتەواوی ڕادەگیرێت ​

​
پڕۆژەی “هەژماری من” دواین هۆشداری دەداتە مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دووشەممە 31ی ئاب دوا مۆڵەتە بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەکەدا، و بە پێچەوانەوە وەرگرتنی مووچەی مانگی هەشت بە شێوازی نەختینەیی (کاش) بە تەواوی پەکی دەکەوێت.
​
بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکانی پڕۆژەکە، سیستەمی کۆنی دابەشکردنی مووچە بە کاش لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8دا بە یەکجاری کۆتایی پێدێت. لەمەودوا خەرجکردنی سەرجەم شایستە داراییەکان تەنیا لە ڕێگەی کارتی بانکی و ژمارەی هەژماری تایبەتی بەشداربووانەوە لە پڕۆژەی “هەژماری من” دەبێت.

​تیمی پڕۆژەکە جەخت دەکاتەوە؛ هەر فەرمانبەر یان خانەنشینێک کە تا کۆتایی کاتی کارکردنی سبەی دووشەممە مامەڵەکانی خۆتۆمارکردن تەواو نەکات، دابەشکردنی مووچەکەی ڕادەگیرێت و هەڵپەسێردراو دەبێت تا ئەو کاتەی بە تەواوی ڕێکارەکانی تۆمارکردن دەبڕێت و کارتی بانکییەکەی وەردەگرێتەوە.
​
لەکۆتاییدا داوا لە هەموو ئەو مووچەخۆرانە دەکرێت کە تا ئێستا ڕێکارەکانیان جێبەجێ نەکردووە، بەپەلە و پێش بەسەرچونی مۆڵەتەکە سەردانی سەرچاوە و بانکە دیاریکراوەکان بکەن، بۆ ئەوەی لە وەرگرتنی مووچەی مانگی هەشت بێبەش نەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێوڕەسمێكی ڕێزلێنان بۆ وریا ئەحمەد سازکرا

ART

کشتوکاڵی عێراق: بەرهەمهێنانی هێلکە گەیشتووەتە ٦ ملیار هێلکە لە ساڵێکدا

یاسین

جێنیفر گارنەر: پەروەردەکردنی منداڵ لە دوو ماڵی جیاوازدا کارێکی ئاسان نییە

ART