zagros news agency

لە سلێمانی کۆڕێک بۆ ئازاد تۆفیق رێکخرا

لە شاری سلێمانی و لە ئۆفیسی گۆڤاری هەردەم، کۆڕێکی هزری و گفتوگۆئامێز بۆ نووسەر ئازاد تۆفیق سازکرا.

 

کۆڕەکە بە ئامادەبوونی دکتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە نووسەران و ئەدیبانی شارەکە ڕێکخرا کە بە ناونیشانی “کورد لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا” بەڕێوەچوو، تێیدا تیشک خرایە سەر مێژووی کورد و قۆناغە جیاوازەکانی گۆڕانکاری.

 

ئازاد تۆفیق بە خوێندنەوەیەکی قووڵ شیکردنەوەی بۆ پێگە و ئالنگارییەکانی ئێستای کورد لە بەرامبەر پێشهاتە تازەکاندا کرد.

 

لە بەشی کۆتایی کۆڕەکەدا دەرگای بیروڕاگۆڕینەوە کرایەوە، بەشداربووان بە تێبینییەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

لە سلێمانی کۆڕێک لەبارەی ڕۆڵی ڕۆشنگەر لە کۆمەڵگەی کوردستاندا بەڕێوەچوو

ART

پاراماونت و وارنەر برۆس بەرەو یەکگرتنێکی مێژوویی هەنگاو دەنێن

ART