zagros news agency

لێژنەی داراییی پەرلەمان: سوورین لەسەر جێگیرکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لە بودجەدا

 

لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سووربوونی خۆی بۆ جێگیرکردنی (دامەزراندنی هەمیشەیی) سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و رۆژانه لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی ساڵی ۲۰۲۷دا ڕاگەیاند، و ئاشکرای کرد کە پەرلەمان سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ جێگیرکردنیان لە ناو بودجەدا دابین دەکات.

عودەی عەواد، سەرۆکی لێژنەی دارایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنجومەنی نوێنەران بە بەشداریی ئەندامانی لێژنەکە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکان لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی و بەرپرسانی وەزارەتەکان و دیوانی چاودێریی دارایی بەرهەمدار بوون؛ لە ئەنجامدا ڕێککەوتن لەسەر پێویستیی جێگیرکردنی توێژی گرێبەستەکان و رۆژکارەکان لە بودجەی گشتیی ساڵی ۲۰۲۷دا کراوە.

عەواد ئاماژەی بەوە کرد کە پەرلەمان سوورە لەسەر جێگیرکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و رۆژانه و هەڵوەشاندنەوەی هەر مەرجێکی پەیوەندیدار به کاتووه، بەڵام پێشنیارێکیش هەیە بۆ ئەوەی جێگیرکردنەکە ئەو کەسانە بگرێتەوە کە خاوەنی ۲ تا ۳ ساڵ خزمەتن.

سەرۆکی لێژنەکە جەختی کردەوە کە لێژنەی دارایی سوور بووە لەسەر ئەوەی جێگیرکردنەکە گشتگیر بێت و تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست و رۆژانه لە سەرجەم کەرتەکاندا بگرێتەوە، لەوانەش کۆمپانیاکان، لەگەڵ ئەنجامدانی گواستنەوەی دارایی (المناقلة)ی پێویست.

عەواد ڕوونی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران گرنگیی زۆر بە ئەنجامدانی گواستنەوەی دارایی دەدات، و ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن حکومەتەوە بەبێ ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە بگاتە پەرلەمان، ئەوا پەرلەمان خۆی سەرچاوە و داپۆشینی دارایی پێویست بۆ ئەنجامدانی گواستنەوەکە دابین دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

٤٠ هاووڵاتیی سووریا لە سنووری تورکیا بوونەتە قوربانی

سەڵاح

لێژنەی دەستپاکی پەرلەمان: کۆی پارەی دزراوی عێراق گەیشتووەتە هەشت‌ ترلیۆن دینار

گوران

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵى ده‌كه‌نه‌وه‌

یاسین