zagros news agency

پەروین چەکار روونکردنەوە لەبارەی بەکارهێنانی دیزاینی فەرەنجی لەلایەن برادنێکی جیهانییەوە دەدات

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی و کاردانەوە سەریهەڵدا سەبارەت بە بەکارهێنانی فەرەنجی “کەپەنەک” کە پۆشاکی نەریتیی شوانکارەیی کوردەوارییە، لەلایەن براندی جیهانیی فەڕەنسی Louis Vuitton“، ئۆپێرابێژی دیاری کورد، پەروین چەکار، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، ڕەخنەی توند لە شێوازی بەرپەرچدانەوەی کۆمەڵگە دەگرێت و جەخت لەسەر کێشە بنەڕەتییەکە دەکاتەوە.

 

پەروین چەکار ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەفتەیەی ڕابردوودا بەکارهێنانی کەپەنەک لەلایەن براندە جیهانییەکان بووەتە جێی باسی گەرم و کوردان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ دەڵێن “ئەمە هی ئێمەیە”، وەک چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا کاتێک براندەکانی وەک “H&M و Zara شەرواڵیان بە دیزاینێکی نوێوە هێنایە ناو کۆڵێکشنەکانیانەوە هەمان پەرچکردە هەبوو.

 

چەکار ڕوونیکردووەتەوە، ئەم دیاردەیە لە مێژوودا دووبارە بووەتەوە لە کاتی داهێنانی چاپخانە و گەشەپێدانی ئۆپێراش بە هەمان شێوە بووە.

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئەو هونەرمەندە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە سەدان شارستانییەت لە میسۆپۆتامیا و ئانادۆڵ تێپەڕین و کاریان کرد و بەرهەمیان هەبوو، بەڵام ئەوروپا زۆر شتی لێ وەرگرتن، گەشەی پێدان، سیستەمی بۆ دانان و پێشکەشی جیهانی کرد، لە کۆتاییشدا وەک خاوەنی ئەو کەلەپوورە ناسرا. چەکار دەڵێت: “تەنیا گوتنی ‘ئەمە هی ئێمەیە’ بەس نییە؛ کاتێک نەتوانی دەستکەوتەکانت بپارێزیت و گەشەیان پێبدەیت، کەسانی دیکە دێن و لەو شوێنەی تۆ لێت وەستاویت وەریگرن و بەناوی خۆیانەوە تۆماری دەکەن”.

 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا پەروین چەکار جەخت دەکاتەوە، کێشەی سەرەکی بەکارهێنانی کەپەنەک لەلایەن Louis Vuitton“ـەوە نییە، بەڵکو پرسەکە ئەوەیە، چاوەڕوانی چیین و چرا ڕێگەمان پێ نادات بەرهەمەکانمان گەشە پێبدەین؟ بۆچی نەمانتوانیوە و ناتوانین بەرگری لە بەهاکانمان بکەین و بە جیهانی ئاشنا بپۆشین؟

 

بە بڕوای ئەو، شانازی کردن بە ڕابردووەوە ئاسانە، بەڵام ئاڵنگارییە ڕاستەقینەکە بریتییە لە گواستنەوەی میراتی ڕابردوو بۆ داهاتوو لەڕێگەی داڕشتنی ستراتیژ، ڕەخساندنی دەرکەوتنی جیهانی، پاراستن و پێشخستنی ئەدەب و فەرهەنگەکەمان.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

حزبوڵڵای لوبنانی: دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنیمان کردووەتە سەر ئیسرائیل

سەڵاح

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوی (IOM) دۆخی ئاوارەکان و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

سەڵاح

ئەمریکا هەوڵی دروستکردنی میکانیزمێک دەدات بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی سەربازی نێوان ئیسرائیل، تورکیا و سوریا

سەڵاح