zagros news agency

“Other Mommy” پڕداهاترین فیلمی ئەمریکای باکوورە

فیلمی ترسناکی “Other Mommy” بە پاڵەوانێتی جيسيكا چاستين لە ریزبەندی یەکەمی فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتە لە ئەمریکای باکووردا هات.

فیلمەکە 27.5 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە و لە پێشبینییەکانی بازاڕی تێپەڕاند، لە کاتێکدا فیلمی “The Social Reckoning” تەنیا 5.5 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

ئەنجامەکان دەریانخست کە جەماوەر بەردەوام ئارەزووی سەیرکردنی فیلمی ترسناک دەکەن بە پێچەوانەی بەرهەمە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان.

فیلمی “Other Mommy” لەلایەن کۆمپانیای يونيڤرسال پیکچەرزەوە بڵاوکراوەتەوە و لە 3365 هۆڵی سینەما نمایشکرا.

چیرۆکی فیلمەکە لەبارەی بوونەوەرێکی سەروو سروشتەوەیە کە ترس لە ژیانی کچێکی بچووکدا دروست دەکات دوای ئەوەی لەو بڕوایەدایە کە دایکییەتی.

ڕەخنەگران و بینەران نمرەی کەمیان بە فیلمەکە داوە لە “CinemaScore”، بەڵام سەرکەوتنێکی باشی دارایی تۆمارکرد بەرامبەر بودجەی بەررهەمهێنانی کە 19 ملیۆن دۆلار بوو.

لەسەر ئاستی جیهانیش لە 50 بازاڕی جیاوازدا داهاتەکەی گەیشتە 45.2 ملیۆن دۆلار.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کۆمپانیاکە جیم ئۆر رایگەیاند، جەماوەری فیلمەکە بە شێوەیەکی گونجاو لەنێوان ئافرەتان و پیاوان دابەشبووە و تەمەنی زۆربەی بینەران لەنێوان 18 بۆ 34 ساڵیدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کایلی هوتل لە تەمەنی 18 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

ئه‌مڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی ده‌یه‌م کۆ دەبنەوە

یاسین

ئەمڕۆ مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین