zagros news agency

درامایەکی کۆری هێزی سرووشت لە نزیکبوونەوەی دوو مرۆڤ دەخاتە ڕوو

درامای نوێی کۆریی “Take Charge of My Heart” لەسەر سەکۆی نێتفلیکس پەخش دەکرێت. ئەم بەرهەمە چیرۆکێکی ڕۆمانسی و کۆمیدی و خەیاڵی ئاوێتە کردووە.

ڕووداوەکان پەیوەندی نێوان ژنێک و پیاوێکی سەرمایەدار دەخەنە ڕوو کە هەردووکیان لە بارودۆخێکی زۆر تایبەتمەنددا دەژین.

پەخشکردنی بەرهەمەکە لە 9ی تشرینی یەکەمی 2026 لە نێتفلیکس دەستیپێکرد. چای سو بین و کيم یۆنگ کوانگ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

نا بۆ بای، کە چای سو بین ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، نووسەری سیناریۆیە. نا بۆ بای لە منداڵییەوە بەر هەورە تریشقە کەوتووە، بەو هۆیەوە جەستەی تەزووی کارەبایی لێدەکەوێتەوە. دەستلێدانی خەڵکی دیکە بۆ ئەو مەترسیدارە، ئەمەش ڕێگری لە ئەزموونکردنی پەیوەندی سۆزداری دەکات.

باێک هۆ ڕانگ، کە کيم یۆنگ کوانگ ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، میراتگری خێزانێکی دەوڵەمەندە. باێک هۆ ڕانگ نهێنییەک لە ژیانیدا دەشارێتەوە، ئەویش هەبوونی دڵێکی دەستکردە کە پاترییەکەی بەرەو تەواوبوون دەچێت. لە کاتی ئاشنابوونیاندا، نا بۆ بای بۆی دەرکەوێت کە باێک هۆ ڕانگ تەنیا کەسێکە تووشی زیانی کارەباکەی ئەو ناوێت.

توانای کارەبایی ژنەکە دەبێتە چارەسەرێک بۆ زیندێنانی دڵی پیاوەکە. ڕێککەوتنێکی نا ئاسایی لە نێوانیاندا دروست دەبێت، بەمەش ئالنگاری نوێ لە ڕێگەیاندا سەرهەڵدەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێتفلێکس بەرهەمی نوێ بۆ منداڵان ئامادە دەکات

ART

داهاتی “A Minecraft Movie” لە سینەماکاندا

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART