zagros news agency

د.شێرکۆ تاڵەبانی بۆ زاگرۆس: دانیشتنەکەی پەرلەمان چەقبەستوویی سیاسی کۆتایی پێهێنا و سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کوردستان.

 

دکتۆر شێرکۆ تاڵەبانی، برازای مام جەلال، لە لێدوانێکدا بۆ زاگرۆس ڕایگەیاند؛ دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو بەرەو کۆتاییهێنان بەو چەقبەستووییە سیاسییەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، هەروەها خاڵی دەستپێکی چالاککردنەوەی باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری بوو کە ماوەیەک بوو تووشی پەککەوتن ببوو. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی ئەو پەککەوتنەی پەرلەمانەوە، هەرێمەکەمان کەوتبووە ناو بۆشاییەکی یاساییەوە کە دەکرا زۆر زووتر پڕبکرێتەوە، بەڵام ڕەنگە دواخستنەکەشی لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەت بووبێت بۆ بەشداریکردنی زۆرترین لایەنی سیاسی. دکتۆر شێرکۆ جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای ئەوەش، هەر لایەنێک نەیویستبێت ببێتە بەشێک لەم دەستکەوتە مێژووییە، ئەوا لە کۆتاییدا خۆی زەرەرمەند بووە، چونکە ئەم هەنگاوەی نراوە سەرکەوتنێکی گەورە و جێی شانازییە بۆ تەواوی خەڵک و لایەنەکانی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان – چوارشەممە 14/1/2026:

سەڵاح

220 پەرلەمانتار داوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دەکەن

سەڵاح

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەیامێگ بڵاودەکاتەوە لەسەر گرژیەکانی دوێنی شەوی شاری سلێمانی.

دڵشاد