zagros news agency

“Hello Kitty” دوای 7 ساڵ ئامادەکاری دەچێتە سەر شاشەی سینەماکان

دوای تێپەڕبوونی 7 ساڵ لە کارکردن و ئامادەکاری بەردەوام، دواجار کاتی نمایشکردنی یەکەمین فیلمی جیهانیی کارەکتەری بەناوبانگی یابانی “Hello Kitty” دیاری کرا.

 

ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لە هاوینی ساڵی 2028 دەکەوێتە بەردیدی بینەران و دەبێتە یەکەم پڕۆژەی گەورەی سینەمایی، ئەم جۆرە مۆڵەتە فەرمییەی پێ دراوە بۆ دەرکەوتنی ئەم کارەکتەرە و هاوڕێکانی.

 

پڕۆسەی ئامادەکاری بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2019 دەستی پێ کردووە و لە ڕێگەی هاوکارییەکی بەرهەمهێنان لە نێوان ستۆدیۆکانی “Sanrio” و “New Line Cinema” و “Flynn Pictures” ئەنجام دەدرێت.

 

سەرچاوە هونەرییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، گۆڕانکاری لە ستافی دەرهێنانی فیلمەکەدا ڕووی داوە و هەر ئێستا “David Derrick Jr” و “Jason Oshima” ئەرکی دەرهێنانیان گرتووەتە ئەستۆ.

 

جێف تشان خەریکی نووسینی نوێترین وەشانی سیناریۆکەیە دوای ئەوەی چەندین نووسەری دیکە وەک “Dana Fox” و “Katie Dippold” دەستکارییان کردووە.

 

هەرچەندە ئەم کارەکتەرە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1974 دەرکەوتووە، بەڵام تەنیا لە ڕێگەی ئەم فیلمەوە دەتوانێت ناوبانگی خۆی لە سینەمای جیهانیدا بەهێزتر بکات. زۆرێک لە چاودێران لەو بڕوایەدان، ئەم فیلمە دەبێتە وەرچەرخانێکی گەورە بۆ کۆمپانیای “Sanrio” و بەردەوام هەوڵی فراوانکردنی ناسنامەی ئەم براندە دەدەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کچەکەی ئەنجێلینا جۆلی و براد پیت لە کلیپێکدا بەشدار دەبێت

ART

لە رێوڕەسمێکدا ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری دەنگار بڵاوکرایەوە

ART

سامیۆل ئێڵ جاکسۆن و ئەگەری چوونە ناو جیهانی باتمان

ART