zagros news agency

درامای پزیشکی و ناڕوونی لە دوورگەیەکی دابڕاودا

له‌ دوای ده‌ستپێكردنی په‌خشكردنی له‌ ڕێگەی سه‌کۆی جیهانیی «دیزنی پڵەس» (Disney+)، زنجیرە درامای کۆری «Doctor on the Edge» ناسراوە، سەرنجی بەشێکی زۆری بینەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و پێگەیەکی پێشەنگی لە نێو بەرهەمە هەرە پڕبینەرەکاندا گرتووە.

سەرکەوتنی ئەم بەرهەمە دەگەڕێتەوە بۆ تێکەڵکردنی ناوازەی نێوان درامای پزیشکی، ناڕوونی (Mystery) و ورووژاندنی دەروونی، لەگەڵ نواندنی سەرنجڕاکێشی ئەکتەرەکان کە لەگەڵ هەر ئەڵقەیەکدا ئاستی سەرکێشییەکە بەرزتر دەکەنەوە.

ئەم کارە ئەزموونێکی درامیی کۆری جیاواز پێشکەش دەکات؛ چونکە ڕووداوەکانی لە دوورگەیەکی دابڕاو و دوورەدەستدا ڕوودەدەن کە دەبێتە گۆڕەپانی ململانێی مرۆیی و نهێنییە ئاڵۆزەکان.

چیرۆکەکە تیشک دەخاتە سەر ژیانی پزیشکانی گشتی لە کۆریای باشوور کە خزمەتی سەربازیی ناچاریی خۆیان لە ناوچە دوورەدەستەکاندا بەڕێ دەکەن، لە ناوەڕاستی بارودۆخێکی دەروونی و مرۆیی پڕ لە ئاستەنگدا.

ڕووداوەکان لەگەڵ “دۆ جی ئۆی” دەست پێدەکەن؛ پزیشکێکی نەشتەرگەریی جوانکاریی لێهاتوو کە لە نەخۆشخانەیەکی زانکۆییدا کاردەکات. ئەو بڕیار دەدات پۆستەکەی بەجێبهێڵێت و بۆ بەجێهێنانی خزمەتی سەربازی وەک پزیشکی گشتی بچێتە ڕیزەکانی سوپاوە.

سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ دوورکەوتنەوە لە ناوچە دابڕاوەکان بەهۆی گرێیەکی دەروونی کۆن کە پەیوەندی بە دەریا و دوورگەکانەوە هەیە، بەڵام خۆی لە گوندێکی گۆشەگیر بە ناوی (بیۆندۆنگ دۆ) دەبینێتەوە؛ دوورگەیەک کە بەهۆی ناوبانگە خراپەکەیەوە زۆربەی پزیشکەکان خۆیانی لێ بەدوور دەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کانیێ وێست و گەشتە هونەرییەکەی بۆ هیندستان

ART

کۆتاییهاتنی فێستیڤاڵی فیلمی قاهیرە؛ فیلمێک خەڵاتی ڕەخنەگرانی بردەوە

ART

“Harry Potter” وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەرهەمدێت

ART