zagros news agency

کۆرتنی کۆکس و جۆنی ماکداید کۆتایی بە پەیوەندییە 10 ساڵەیەکەیان دەهێنن

پێگەکانی ڕاگەیاندنی ئەمریکا جیابوونەوەی ئەستێرەی ناسراوی زنجیرە درامای “Friends” کۆرتنی کۆکس و جۆنی ماکداید، ئەندامی گرووپی موزیکی “Snow Patrol” پشتڕاست دەکەنەوە، دوای پەیوەندییەکی سۆزداری کە بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام بوو. پەیوەندی ئەم دوو هاوسەرە لە کۆتایی ساڵی 2013 پاش دیدارێکیان لە ئاهەنگێکی ماڵەوە کە کۆکس سازی کردبوو دەستی پێکرد، پاشان دوای تێپەڕبوونی تەنیا 9 مانگ بە فەرمی هۆگری و مارەبڕینی خۆیان ڕاگەیاند.

ئەم پەیوەندییە لە ماوەی ڕابردوودا بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕی، بە جۆرێک لە کۆتایی ساڵی 2015 لە یەکتر جیا بوونەوە، بەڵام دوای ساڵێک دووبارە گەڕانەوە لای یەک، بەبێ ئەوەی ڕێوشوێنەکانی هاوسەرگیری تەواو بکەن. دواین دەرکەوتنی گشتی ئەم دووانە پێکەوە لە ڕێوڕەسمی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ئەمریکا بوو لە ئەیلوولی ساڵی 2025.

کۆکس لەبارەی قۆناغی یەکەمی جیابوونەوەکەیان دەڵێت، بڕیارەکە لە کاتی دانیشتنەکانی چارەسەری هاوسەریدا بوو، زۆر لەپڕ بوو بۆ ئەو، بە تایبەت دوای ماوەی دەستگیراندارییەکەیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو قۆناغە وای لێکردووە سەرلەنوێ پێداچوونەوە بۆ زۆر کاروباری پەیوەندیدار بە خۆی و پەیوەندی سۆزداری بکاتەوە. ئێستا کۆرتنی کۆکس تەمەنی 62 ساڵە و جۆنی ماکداید 49 ساڵە، سەرەڕای ئەنجامنەدانی هاوسەرگیری، بۆ چەندین ساڵ پەیوەندییەکەیان پاراست.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێوڕەسمی ناساندنی ڕۆمانی “کردستان ومن منا لا یعشقها” بەڕێوەچوو

ART

داهاتی “Transformers One” لە سینەکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART