zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

 

​ئەمڕۆ شەممە، 5ی ئەیلوولی 2026، لە کاتی داخستنی مامەڵەکانی کۆتایی هەفتە لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخەکانی نەوت لە جیهاندا ڕوویان لە هەڵکشان کردەوە و بەشێک لە پاشەکشەکەی ڕۆژانی پێشوویان قەرەبوو کردەوە.

​ئەم بەرزبوونەوە نوێیەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە سەرەڕای لێدوانە دڵنیاکەرەوەکان سەبارەت بە کورتخایەنبوونی هەڵمەتە سەربازییەکان، هێشتا ئاڵۆزی و گرژییە کردارییەکان لە تەنگەی هورمز لە نێوان ئێران و ئەمریکادا بەردەوامن. ترسی وەبەرهێنەران لە ئەگەری ڕوودانی هەر ئاستەنگێکی چاوەڕواننەکراو لە ڕێڕەوی گواستنەوەی خاو، جارێکی تر فشاری خستووەتەوە سەر نرخەکان.

​لە گۆڕانکارییەکانی دواین ئاماری بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە 96.28 دۆلار، کە بەراورد بە ئاماری پێشوو (94.71 دۆلار) بە بڕی 1.57 دۆلار هەڵکشاوە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بە هەمان ڕێڕەودا بەرزبووەوە و نیشتەوە سەر 91.48 دۆلار، کە بەراورد بە ئاماری پێشوو (90.38 دۆلار) بەرزبوونەوەیەکی 1.10 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم هەڵکشانەی کۆتایی هەفتە دەریخست کە باری ئەمنی و جیۆپۆلیتیکی لە تەنگەی هورمز هێشتا کارئەکتەری سەرەکیی دیاریکردنی ئاراستەی نرخەکانە و ڕێگە لە دابەزینی بەردەوامی نەوت دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە؛ ئەمریکا فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی B-1 لە بەریتانیا دەکشێنێتەوە

سەڵاح

توێژینەوەیەک: مادەیەکی پارێزەری خۆراک پەیوەندی بە ڕێژەی خۆکوشتن هەیە

سەڵاح

شارەزایەکی خۆراک هۆشداری لە خواردنی شوتی لەگەڵ نان دەدات

یاسین