zagros news agency

کەشناسیی عێراق: هاوینێکی زۆر گەرم چاوەڕێمان دەکات

دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای مانگەکانی داهاتوو ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرم دەبێت و لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو ٥٠ پلەی سەدی.

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کەشناسیی عێراق ڕاگەییاند: “هاوینی عێراق بەوە ناسراوە کە زۆر گەرمە، بەتایبەت لە مانگەکانی حوزەیران، تەمموز و ئابدا، کە تێیدا پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ٥٠ پلە یان زیاتر دەبن”. ئاماژەی بەوەش کرد کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، کەمبوونەوەی ڕووبەری سەوزایی و پشتێنەی سەوز، لەگەڵ وشکبوونی سەرچاوە ئاوییەکان، هۆکاری سەرەکین بۆ توندتربوونی شەپۆلەکانی گەرما.

سەبارەت بە چەند ڕۆژی داهاتوو، جابری وتی: “کەشوهەوا تا کۆتایی هەفتە ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرما وردە وردە بەرز دەبنەوە، لەگەڵ ئەگەری تۆز و خۆڵێکی کەم لە باشوور و بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور”. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دەستەکە سوود لە تەکنەلۆژیای نوێ و ژیریی دەستکرد (AI) وەردەگرێت بۆ پێشبینیکردنی کەشوهەوا، بەڵام پێویستیان بە پەرەپێدانی زیاتری وێستگەکان هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکاندا بگونجێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی عێراق بۆ یاریە ئەلیکترۆنیەکان بەڕێوەدەچێت و 13 تیمی کوردی بەشدارن

یاسین

کۆرتوا؛ هەر یاریزانێک دەمی شاردەوە لەکاتی قسە کردندا دەبێ سزا بدرێت

یاسین

مووچەخۆران ئاگادار دەكرێنەوە

سەڵاح