zagros news agency

سێ خواردنی ژەمی بەیانیان سوودیان بۆ تەندروستی دڵ هەیە

زانایانی بواری خۆراک ڕایانگەیاند بۆ تەندروستبوونی دڵ و ڕێگریکردن لە لە نەخۆشییەکان سیستمی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن سوودێکی زۆری هەیە.

بەپێی توێژینەوە نوێیەکان سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، سێ خواردنی ژەمی بەیانیان کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک ئاڤۆکادۆ، ماست و مۆز سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ و ڕێگریکردن لە کێشە تەندروستییەکانی هەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی خۆراکی تەندروست کە چەوری کەم بێت و ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی ڕێکخراو ڕۆڵێکی گرنگیان لە تەندروستبوونی دڵدا هەیە، چونکە نەخۆشییەکانی دڵ بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی مردن لەجیهاندا دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خواردنانەی تایبەتن بە گەدەی پڕ و خاڵی

lana

وەزیری تەندروستی: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

lana

بەم ڕێگایە پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکانت بکە

lana