ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەش نیشانە کە ئاگادارت دەکاتەوە جەستەت تووشی وشکبوونەوە بووە

زۆرجار وشکبوونەوە یان کەمی شلەمەنی لە جەستەدا چاوپۆشی لێدەکرێت، بەڵام دەتوانێت ببێتە هۆی چەندین کێشە، لە کەمی ئاستی وزەوە تا خراپی کارکردنی مێشک.

ناسینەوەی نیشانە سەرەتاییەکانی وشکبوونەوەی جەستە گرنگە بۆ پاراستنی ئاستی شلەمەنی گونجاو لە جەستەدا بەپێی ماڵپەڕی “نیوز ١٨”، وشکبوونەوەی جەستە حاڵەتێکە کە لە ئەنجامی لەدەستدانی ئاوی زۆری جەستەوە دێتە ئاراوە و جەستە بڕی ئاوی پێویست بەدەست ناهێنێت.

وشکبوونەوە پۆلێن دەکرێت بۆ وشکبوونەوەی سووک ، مامناوەند و توند، سووک دابەزینی تا ٥٪ـی کێشە، دابەزینی کێش بە رێژەی ٥-١٠٪ مامناوەندە و زیاتر لە ١٠٪ دابەزینی کێش وشکبوونەوەی توندە.

بەپێی راپۆرتەکە پێویستە گرنگی بە شەش ئاگادارکردنەوە بدەیت کە جەستە دەینێرێت کاتێک پێویستی بە شلەمەنی هەیە:

١.وشکبوونەوەی دەم و پێست، نیشانەیەکی روونی وشکبوونەوەی جەستە بریتییە لە دەم و پێست کە تێیدا بەرهەمهێنانی لیک کەم دەبێتەوە، زۆرجار لێو دووچاری قڵیشان دەبێت، ئەمە وادەکات زیاتر هەست بە وشکبوونەوە بکەیت.

٢.میزی تۆخ، نیشانەیەکی کەمتر دیار بەڵام بە هەمان شێوە گرنگ بۆ وشکبوونەوە رەنگی میزە ئەگەر رەنگی میز لە ئاسایی تۆختر بوو، ئەمە مانای وایە کە جەستە بڕی ئاو تێیدا کەم بووەتەوە.

٣.سەرئێشەی زۆر، سەرئێشە یەکێکی ترە لە نیشانە باوەکان کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئاوی پێویست ناخۆیتەوە، وشکبوونەوە دەبێتە هۆی سەرئێشە چونکە کەمی شلە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی قەبارەی خوێن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی رۆیشتنی ئۆکسجین بۆ مێشک، لەکاتێکدا ناوبەناو سەرئێشە ئاساییە، سەرئێشەی بەردەوام ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تۆ بەدەست وشکبوونەوەی درێژخایەن دەناڵێنیت.

٤.هەستکردن بە ماندوێتی، وشکبوونەوەی جەستە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی، کەمیی ئاو دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و نەگەیشتنی ئۆکسجین بۆ خانەکانت، ئەمەش وادەکات هەست بە ماندوێتی یان بێهێزی بکەیت بە بەردەوامی.

٥. گرژبوونی ماسولکەکان، وشکبوونەوەی جەستە دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان، کاتێک جەستە شلە و خوێیە پێویستەکان لەدەست دەدات لە رێگەی ئارەقکردنەوە ئاو رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رێکخستنی کارکردنی ماسولکەکان و پاراستنی هاوسەنگی کانزاکان لە جەستەدا، کە زۆر گرنگن بۆ رێگریکردن لە گرژبوونی ماسولکەکان.

٦.سەرگێژخواردن، لەوانەیە هەست بە سەرگێژخواردن بکەیت بەهۆی وشکبوونەوە لە جەستەتدا، رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک کەم دەبێتەوە و قەبارەی خوێن کەم دەبێتەوە، لە ئەنجامدا هەستکردن بە سەرگێژخواردن یان تەنانەت بێهۆشبوون روودەدات کە نابێت پشتگوێ بخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرمێ چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە

lana

ئەگەر هەستیارى لاکتۆزت هەیە لەڕێی کۆمەڵێک سەوزە و خۆراکەوە کالیسیۆم وەربگرە

lana

سوودەکانی قۆخ بۆ پێست

lana