ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم خواردنانە پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکەنi

پزیشک ئێرینا کالینینا، پسپۆڕی ڕوسی لەبواری خۆراک ڕایگەیاند، فستق، مەعدەنوس و بیبەری شیرین سودێکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو هەیە.

پزیشکەکە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕوونیدەکاتەوە ئەو تیشکانەی لە ئامێرەکانی وەک لاپتۆپ، تەلەفزیۆن و مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەردەچن زیان بە خانەکانی چاو دەگەیەنن، ماددەکانی وەک لۆتین، زیاکسانسین و کارۆتینەکان پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکەن.

پزیشکەکە دەڵێت:” ئەو ماددانە جەستە ناتوانێت بەرهەمیان بهێنێت، بۆیە دەتوانرێت لەڕێگەی هەندێک لە خواردنەکانەوە بەدەستبهێنرێت”، جەختی لەوەشکردەوە ماددەی لۆتین و زیاکسانسین بەڕێژەیەکی زۆر لە سپێناخ، بیبەری شیرین، ڕیحان، مەعدەنوس، جەرجیر، بەزالیا، فستق و کولەکەی زەردا هەن، بەپێی ماڵپەڕی”نوڤوستی”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنانە ڕێگری لە نەخۆشیەکانی زستان دەکەن

lana

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە زینک چی بەسەر جەستە دەهێنن

lana

کاریگەرییەکانی چەوەندەر لەسەر تەندروستی جگەر

lana