zagros news agency

دەزگای مین لە بێخاڵ و دێلزیان مینێک و پاشماوەیەکی جەنگی پووچەڵ دەکاتەوە

 

دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن هاوڵاتییانەوە بە بوونی تەقەمەنی لە دوو ناوچەی جیاواز، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە هەولێر دەرچوونیان بۆ شوێنەکان کرد و توانییان مەترسییەکە لەسەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە دووربخەنەوە. ئەم پرۆسەیە دوای ئەوە هات کە هاوڵاتییان لە ڕێگەی هێڵی گەرمی ژمارە (١٨٢)ی دەزگای مینەوە زانیارییان دەربارەی بوونی ئەو کەرەستە مەترسیدارانە ڕادەست کردبوو.

​لە ئەرکی یەکەمدا، تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی (EOD) سەردانی گوندی (بێخال)یان کرد لە سەنوری قەزای رواندوز و توانییان یەک مینی دژەکەسی مەترسیدار لە جۆری (V69) هەڵبگرنەوە و بێوەیی بپۆشن. هاوکات لە ئەرکێکی جیاوازدا لە گوندی (دێلزیان)، تیمەکە بەپەلە گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و سەرکەوتووانە یەک پاشماوەی تەقەمەنی جەنگییان چارەسەر کرد و لەناوچەکەیان دوورخستەوە.

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە هاوکاریی هاوڵاتییان و پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆیان لە ڕێگەی هێڵی گەرمەوە، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی گیانی هاوولاتییان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پاشماوەی جەنگ. سەرجەم ڕێکارەکانی پووچەڵکردنەوەکەش بەپێی ستانداردە بەرزەکانی سەلامەتی ئەنجامدراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

قوتابیان بایکۆتی هۆڵی تاقیکردنەوەی زانکۆی کەرکوکیان کرد

سەڵاح

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە کۆبوونەوەدان

سەڵاح

هەولێر …. لە سەنتەری شار بنکەى تەندروستى ” قەڵات ” بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و سوود وەرگرتنی هاونیشتیمانیان کرایەوە

یاسین