zagros news agency

رێگایەکی سەرەکی داخرا

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۱ بەیانی ئۆتۆمبێلیکی بارهەڵگر لەجۆری تانکەر تایبەت بە گواستنەوەی سوتەمەنی بەهۆی کرانەوەی قوفڵی بەتاڵ کردن ڕێژەیەکی زۆر نەوتی ڕەشی ڕژاندە سەر ڕیگای کلکە سماق، ئەنجامدا بووە هۆی داخستنی ڕێگاکە بە ڕووی شۆفێران.

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا تیمەکانی هاتووچۆی کۆیە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ڕێگاکەن، دوای پاککردنەوەو شوشتنی ڕێگاکە دووبارە بە ڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە شوفێران دەکەین ڕێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەکاربهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مالیکی: شەمشەمەکوێرەکان پلانیان هەیه پرۆسەی سیاسی لە عێراق بڕووخێنن

سەڵاح

نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە تەندورستی ئاکۆ عەباس ئاغا دەپرسێتەوە

سەڵاح

ڕەوشی دڵتەزێنی ئاوارە درووزییەکانی سوەیدا؛ ماڵەکانیان تاڵان کراوە و کچ و ژنەکانیان ڕفێندراون

یاسین