zagros news agency

ئەندامی پێشووی جڤاتی گۆڕان: یەکێتی به‌درۆی راگه‌یاندن ناتوانێت حه‌قیقه‌تی خراپی ئیدارەدانی سلێمانی بشارێته‌وه‌

ئه‌ندامێكی پێشووتری جڤاتی گشتی گۆران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڕاگه‌یاندن له‌ سلێمانی دۆخێكی ناراستی دروستكردووه‌ شه‌رێكی میدیاییان دروستكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیری بچێته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ چ وێرانه‌یه‌كه‌.

دڵشاد ره‌شید مه‌لا بۆ زاگرۆس گوتی: “شاری سلێمانی به‌ده‌ست خراپ ئیداره‌دانه‌وه‌ وێران بووه‌، داهات وه‌ك خۆی كۆناكرێته‌وه‌ و داهاتی ئه‌م شاره‌ له‌ پێناوی خزمه‌تی شاره‌كه‌ خه‌رج ناكرێت دۆخێك دروست بووه‌ به‌پاره‌ی شاری سلێمانی راگه‌یاندنی درۆینه‌ی حزبی دروستكراوه‌ بۆ شه‌ری راگه‌یاندنی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌توانێت ده‌نگ هه‌ڵبرێت و باسی وێرانه‌ی شاره‌كه‌ی بكات هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له‌راگه‌یاندن هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌توانێت بیری بكاته‌وه‌ و بریاری دروست بكات .

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: یه‌كێتی به‌راگه‌یاندن رۆلێكی خراپی هه‌یه‌ له‌وه‌ی شاری سلێمانی كردوه‌ته‌وه‌ به‌ چه‌قی شه‌ری راگه‌یاندنی حزبی و خراپكردنی ده‌روونی خه‌ڵك. ده‌بێت بزانرێت بۆ داهاتووش بێت به‌م شه‌ره‌ ناتوانێت راستی بێ خزمه‌تگوزاری و خراپ ئیداره‌دانی شاره‌كه‌ له‌بیری خه‌ڵك ببرێته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی

سەڵاح