دوای شکستەکەیان بەرامبەر مان یونایتد،ڤێرجڵ ڤان دایکی ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی لیڤەرپوڵ توڕەیی خۆی دەربڕی بەم حاڵەی تیپەکەی و جەختی لەسەر بەردەوامی کرد بۆ چاک کردنەوەی ئەم هەڵانەی یانەکە و یاریزانەکانی دەیکەن لەم وەرزەدا،کە بە ساتێکی بێهیواکەر وەسفی ئەم وەرزەی کرد.
ڤان دایک دەربارەی خراپی لیڤەرپوڵ وتی؛بەڕاستی هەستێکی زۆر ناخۆشم هەیە بۆ ئەم حاڵەمان،ئەمە لیڤەرپوڵ نییە،من ناتوانم ئەم شکستانە قبوڵ بکەم،بۆیە دەبێت هەموو هەوڵێک بدەم بۆ ئەوەی لەلای خۆمەوە ئەم هەڵانە چاک بکەم،ئەم وەرزە بۆ ئێمە زۆر نائومێدی بوو.
دەربارەی داهاتووی یانەکە و ئاستی داهاتوو یاریزانە هۆڵەندیەکە وتی؛ دەبێت لە ئێستاوە خۆمان ئامادە بکەین بۆ وەرزی داهاتوو،وە هێشتا دەبێ هەوڵ بدەین بۆ بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو،کە ئەمە وادەکات زیاتر خۆمان ماندوو بکەین لەکۆتاییەکانی ئەم وەرزە.
“سەرکار ڕێبوار”

